٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٥٩
هاوفیکری و هۆشیاریی ئێران و سووریا زیاتر لە ڕابردوو پێویستە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لە گەڵ هاوتای سووریایی خۆی جەختی کردە سەر زەروورەتی هاوفیکری و هۆشیاریی زیاتری ئێران و سووریا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەو دیدارەدا زەریف و مێقداد سەبارەت بە دوایین پرسەکانی ناوچەکە و جیهان و هەروەها شەڕی هاوبەش دژی تیرۆریزم قسەیان کرد.

پەرەدان بە هاوکاری ئابووری و سیاسی و هاوفیکری و هۆشیاریی نێوان ئێران و سووریا ئەو خاڵانە بوو کە دوو لایەن جەختیان کردۆتە سەری.

342/